سوار تا نەگلێ نابێت بە سوار

ڕوونکردنەوە

نەگلێ: بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئەسپسوار بێت و لەسەر ئەسپەکەوە بکەوێتەخوار، لە کوردەواردا پێی دەڵێن گلاوە، مرۆڤ لە ڕەفتار و کار و کردەوەی ژیانیدا تا هەڵە نەکات و تووشی زیان و زەرەری گەورە نەبێت، ناتوانێت لە هەڵە تێبگات، واتە: مرۆڤ لە هەڵەکانەوە فێردەبێت.